پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/1/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ناحیه‌ی سنوونێ و مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دینی له چیای شه‌نگال كرد.
سه‌ره‌تا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌كه و نوێنه‌رانی خه‌ڵكی ئێزدی له‌و سنووره، دوایین ڕه‌وش و بارودۆخی ناوچه ئازادكراوه‌كان و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوان و پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه و كاراكردنه‌وه‌ی داموده‌زگا حكوومییه‌كانی تاوتوێ كرد و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگا كارگێڕییه‌كان و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه و ڕێگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیان خۆش بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمی تایبه‌تی حكوومی، سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن تا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پێویستییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ئاماده بكات.
به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی ئه‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه ئێزدییانه‌ی كرد، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعشه‌وه، له ناوچه‌كه و چیای شه‌نگال مانه‌وه و به‌رگرییان كرد و گوتی: سه‌ری ڕێز و نه‌وازش به‌رامبه‌ر شه‌هیدان داده‌نوێنینن، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانیمان بۆ ئه‌و قاره‌مانانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه مانه‌وه و مه‌ردانه به‌رگرییان له ناوچه‌كه و له چیای شه‌نگال و مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دین كرد و به‌تایبه‌تی باسی له ڕۆڵی دیاری فه‌رمانده ئێزدییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێزان قاسم شه‌شۆ، قاسم سمێر، قاسم دربۆ، خه‌له‌ف مراد عتۆ هه‌بابی و فه‌قیر به‌ده‌ل ئلیاس، كرد.
دوای ئه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دینی به‌سه‌ر كرده‌وه و له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا گوتی: ’’هاتنی ئێمە بۆ مەزارگەی شەرفەدین و دیتنی ئەو قارەمانانەی کە چەندین مانگە بەرگرییان کردووە و ماندوو بوونە لە چیای شه‌نگال، یەکەم شت بۆ ئەوە بووە کە بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه دەستخۆشییان لێ بکەین و پێیان بڵێین ڕێزگرتنی ئێمە بۆ خەبات و ماندووبوونی چەند مانگەی ئەوان و ئەو بەرگرییەی ئەوان کردوویانە لە چیای شه‌نگال یەکجار زۆرە. دووەمیش سەردانمان بۆ مەزارگەی شەرفەدین پەیامی ئێمەیە بۆ خوشک و برا ئێزدیەکانمان و پێیان دەڵێین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزی بۆ ئەوان هەیە و پێیان دەڵێین ئێمە لە برینی قووڵی ئێوە تێدەگەین، بەڵام سوپاس بۆ خودا کە لە ئەنجامی خەبات و ماندووبوونی ئەو قارەمانانە، ئێستا ئەو ناوچەیە بە تەواوی ئازاد کراوە و سوپاسی ئەو قارەمانانە دەکەم کە نەیانهێشت ئەم شوێنە پیرۆزەی ئێزدییەکان بکەوێتە دەستی چەکدارانی داعشه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه‌كه به تێروته‌سه‌لی باسی هەنگاوەکانی دواترمان کرد لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری، کە چۆن خزمەتگوزاریی كارگێڕی بۆ خەڵکی ناوچەکە دەستەبەر بکەین و هیوادارین لە هەنگاوەکانی دواتردا و دوای ئازادکردنی تەواوی شه‌نگال، خزمەتگوزاریی تەواویان بۆ دەستەبەر بکرێت و ژیان بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و خەڵکەکەشی بگەڕێننەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ناوچەکە و خەڵکەکەی به‌ڕێز سەرۆک وەزیران گوتی: “بە دڵنیاییەوە هەر من نیم، دوای منیش دیسان لیژنەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچەکە دەکەنەوە و مەبەستی ئێمە ئەوەیە کە هەر شتێک لە توانادا بێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە و گەڕانەوەیان، هەر شتێک پێویست بێت و ئەرکی ئێمە بێت، بە دڵنیاییەوە ئێمە وەک حکوومەت ئەرکی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.
ده‌رباره‌ی پرسی بەجینۆسایدناساندنی ئەوەی لە شه‌نگال ڕووی داوە، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: ”ئێمە بۆ ئەو مەبەستە ئێمە لیژنەمان پێکهێناوە و دوو وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەکەدا بەشدارن، لەگەڵ هەندێ شایەتحاڵی ڕووداوەکان. هەوڵەکانی ئێمە وەک حکوومەت لەوبارەیەوە بەردەوامن، چونکە بە ڕاستی بڕوای ئێمە وایە ئەو ڕووداوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات، بە هەموو پێوەرەکان جینۆسایدە و هەر هەوڵێک پێویست بکات بۆ بەنێونەتەوەییی ناساندنی ئەو ڕووداوە بە جینۆساید، ئەوا بێ دوودڵی حکوومەت ئەنجامی دەدات”.
لەبارەی وەستانی پێشرەوییەکانی پێشمەرگەشه‌وه بۆ ناو شه‌نگال، به‌ڕێز سەرۆک وەزیران گوتی:”لە ڕاستیدا ئەو بەرنامەیەی کە یەکەمجار دانرا، سەنتەری شه‌نگال لە پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگەدا نەبوو، بڕیار نەبوو جارێ پێشمەرگە بچێتە ناو شه‌نگاله‌وه، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە تەنها بۆ ڕزگارکردنی چیای شه‌نگال و سنوون و دەورووبەری بوو، ئێستا بە دڵنیایەوه پێشمەرگە لە ڕوانگەی سەربازییەوە سەیری شه‌نگال دەکات و هەر کاتێ شه‌نگال ببێتە ئامانجی ڕزگارکردنی لە لایەن پێشمەرگەوە، ئەوا دەکەوێتە ناو بەرنامەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە”.
لەبارەی کاتی ڕزگارکردنی ئه‌و ئافره‌ته ئێزدییانه‌شه‌وه كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه ڕفێنراون، به‌رێز سەرۆک وەزیران گوتی: "هەموو بابەتێک لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس ناکرێن، بەڵام دەمەوێ هەموو خەڵک و ئێزدییەکان دڵنیا بکەمەوە کە هەوڵەکانمان بەردەوامن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ ئیسماعیل، پیاوی ئایینیی ئێزدی و مجێوری مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دین، ده‌رباره‌ی سەردانی به‌ڕێزان سەرۆک بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چیای شه‌نگال گوتی "ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین بە هاتنی به‌ڕێزان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت بۆ چیای شه‌نگال و مەزارگەی شەرفەددین’’.
هەروەها گوتی: ’’سەردانی به‌ڕێز سەرۆکی حکوومەت بۆ مەزارگەی شەرفەددین بە واتای سەردانی بەڕێزیانە بۆ ماڵی تەواوی ئێزدییەکان و ئەمرۆ بۆ ئێمە بووە جەژن. هیوادارین هاتنەکەی ببێتە خێر بۆ چیای شه‌نگال و هیوای خواست بە پشتیوانی خودا و سەرۆک بارزانی و جەنگاوەرە ئیزدییەکان و قاسم شەشۆ و هەموو ئێزدییەکان، شه‌نگالیش بە تەواوی ئازاد بکرێت’’.
هەروەها گوتی: ’’دوای کردنەوەی ڕێگەی چیای شه‌نگال، هاوکارییەکان بە بەردەوامی گەیشتوونەتە خەڵکەکە و هیوادارین ئەو هاوکاریانە بەردەوام بن و گوتی: دواکاریی هەرە گرنگمان ئەوەیە هەوڵ بدرێت ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە تا ئێستا لە دەستی چەکدارانی داعشدان، ڕزگار بکرێن و داوکارایی دووەممان ئەوەیە کە شه‌نگال ببێتە هەرێمیکی ئێزدی کە سەر بە هەرێمی کوردستان بێت و تەزووی کارەباشمان کە بە هێڵەکانی مووسڵەوە بەسترا بوون، لەمەودوا بە هێڵەکانی هەرێمی کوردستانه‌وه ببەسترێتەوە”.
لە لایەکی دیکەوە به‌ڕێز قاسم شەشۆ یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی کوردانی ئێزدی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له چیای شه‌نگال مایه‌وه و به‌رگری كرد، گوتی:”هاتنی به‌ڕێز سەرۆک بارزانی و ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو ناوچەیە مێژوویەکە، کە هیچ کاتیک لەبیر ناکرێت و جێگەی دڵخۆشی و سەربڵندیی ئێمەیە. دەمانەوێت لە ڕاگەیاندنەکانەوە بەو خەڵکە بڵیین کە پێشتر دەیانگوت پێشمەرگە لە شنگال ڕای‌کرد، با ئێستا بزانن کە پێشمەرگە بە خوێن و شەهیدبوون، برینداربوون، هاتن و ڕێگەی چیای شه‌نگالیان کردەوە و سەرۆک بارزانی هاتە چیای شه‌نگال و مەزارگەی شەرفەدین، وەک چۆن ئێستا دەیبینن کە سەرۆکی حکوومەتیش لەبەردەم دەرگای مەزارگەی شەرفەدینە و بەو خەڵکە دەڵێین؛ ئەوان ناتوانن فێڵمان لێبکەن و گاڵتە بە عەقلی خەڵکی ئێمە بکەن.
هەروەها لەبارەی چەند لێدوانێکەوە کە گوایە دەگوترێ شه‌نگال بکرێتە هەرێمی سەربەخۆ کە سەر بە هەرێمی کوردستان نەبێت، به‌ڕێز قاسم شەشۆ گوتی: "ئێمە لە ڕاگەیاندنەکانەوە هەستمان کردووە کە هەندێ کەس دەڵێن با شه‌نگال هەرێمێکی سەربەخۆ بێت و سەر بە هه‌رێمی کوردستان نەبێت، ئەو کەسانە ناحەزی ئێمەن و ئەوان بەرپرسیار نین لە شه‌نگال و بڕیار لە دەستی ئەواندا نییە، ئێمە بەشیکین لە کوردستان و هەرگیز جیا نابینەوە، بەڵام لە سەرۆکی حکوومەت داواکارین کە شه‌نگال بکرێتە پارێزگا و بە قەزا نەمێنێتەوە’’.
پاشنیوه‌ڕۆش به‌رێز نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سنووره‌كه و فه‌رمانده ئێزدییه‌كانی پێشمه‌رگه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له چیای شه‌نگال مانه‌وه و فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كانیان كرد و به‌رگرییان له چیای شه‌نگال و ئاواره ئێزدییه‌كان و مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دین كرد، دوایین پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ هەینی 26ـی ئەیلوولی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی پێشوازی لە پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمانی شنگال قاسم سمێر كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆك بارزانی ستاییشی ڕۆڵ و قارەمانێتیی قاسم سمێر و ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە چیای شنگال قارەمانانە بەرگرییان لە خەڵكی شنگال كرد و ڕێگەیان نەدا دەستی گڵاوی تیرۆریستان بگاتە چیای شنگال. سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە قاسم سمێر كرد كە لەدوای داگیربوونی شنگال لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە توانیویانە گورزی كوشندە لە دەڤەری شنگال و دەورووبەری چیای شنگال لە تیرۆریستانی داعش بوەشێنن. سەرۆك بارزانی قاسم سمێر و هەڤالانی وەك پێشمەرگەی قارەمان وەسف كرد كە مایەی ئومێدی گەلی كوردستانن و دووپاتیشی كردەوە كە پشت بە خوای گەورە و خوڕاگری و دلێریی پێشمەرگە قارەمانەكان تیرۆریستانی داعش لە هەموو بستێكی خاكی كوردستان دەردەكرێن و لەناودەبردرێن.
هەر لەم دیدارە پێشمەرگە و فەرماندەی دلێری شنگال قاسم سمێر ورەی پێشمەرگەی لە چیای شنگال و دەرووبەری بە بەرز وەسف كرد و دۆخی مەیدانیی بەرەكانی لە دەڤەری شنگال خستەڕوو و ڕایگەیاند كە چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆك بارزانین بۆ تێكشكاندن و وەدەرنانی تیرۆریستان لە شنگال.